چەند زانیارى و بەرچاو ڕونییەک لەسەر بەشدارى کردن لە دروست کردنەوەی مزگەوتی بەهەشت

إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ ‎﴿١٨﴾


واتا: به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

گوێگرتن

زانیارى یەکەم:پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى: (من بنى مسجدًا لله كمفحص قطاة أو أصغر بنى الله له بيتًا في الجنة)، واتە هەرکەسێک مزگەوتێک دروست بکات بە نیەتێکى پاکەوە بۆ خودا، ئەگەرچى بە ئەندازەى هێلانەى باڵندەیەکیش بێت، یان بچوکتر!، ئەوا خودا ماڵێکى بۆ دروست دەکات لە بەهەشت.

وە فەرمویەتى: (سَبعٌ يَجري للعبد أجرُهُنَّ وهو في قَبره بعد موته: مَن عَلَّمَ علمًا، ...، أو بني مسجدًا)، واتە حەوت کار خێرەکەیان بۆ خاوەنەکەى دەنوسرێن بە بەردەوامى دواى مردنیشى لەناو گۆڕەکەشیدا، کە یەکێک لەوانە دروست کردنى مزگەوتە بۆ خودا.

وە فەرمویەتى: (سَبعٌ يَجري للعبد أجرُهُنَّ وهو في قَبره بعد موته: مَن عَلَّمَ علمًا، ...، أو بني مسجدًا)، واتە حەوت کار خێرەکەیان بۆ خاوەنەکەى دەنوسرێن بە بەردەوامى دواى مردنیشى لەناو گۆڕەکەشیدا، کە یەکێک لەوانە دروست کردنى مزگەوتە بۆ خودا.

زانیارى دووەم:هەرکەسێک بیەوێت بەشدارى بکات لە مزگەوتى بەهەشت ئەوا سێ شێوازى لەبەر دەستە:

شێوازى گرتنە ئەستۆى تێچوى شوێن بەرماڵێک کە (٦٥٠) دۆلارە، جا هەموى بەیەک جار بدات یان بە قیست کە مانگانە لە پەنجا دۆلار کەمتر نەبێت.

شێوازى دابین کردنى بڕێک لە مەوادو کەرەستەى بیناسازى، کە بۆى دەخەمڵێنرێت بە تێچوى شوێن بەرماڵ.

شێوازى پارەدان بە هەر بڕە پارەیەک کە کەمتر بێت لە تێچوى شوێن بەرماڵێک، کە لە کۆتاییدا هی هەموو ئەو کەسانە کۆ دەکرێتەوەو شوێن بەرماڵى پێ دابین دەکرێت.

هەر کەسێکیش لە ڕابردودا مەواد یان پارەى هێنابێت ئەوا لە حیساباتى مزگەوت بۆى خەمڵێنراوە بە شوێن بەرماڵ بە ئەندازەى پارەکەى.

زانیارى سێیەم:شوێن بەرماڵەکان لە ناو مزگەوتدا دیارى کراو نین، واتە ئەو کەسەى بەشدارى کردووە لە گرتنە ئەستۆى شوێن بەرماڵێک، شوێنێکى تایبەتى بۆ دیارى ناکرێت لە ناو مزگەوتدا، بەڵکو هەموو بەشدار بووەکان یەکسانن و بەشدارن لە خێرى نوێژ کردنى هەر کەسێک لە هەر شوێنێکى مزگەوتدا بێت ان شاء الله.

زانیارى چوارەم:مزگەوت نافرۆشرێت و بەشدار بوو مزگەوت ناکڕێت، بەڵکو ئەو کەسەى بەشدارى دەکات تەنها دەبێتە خاوەنى خێرى بەردەوام بۆ دوا ڕۆژى، نەک ببێتە خاوەنى هیچ بەشێکى مزگەوت؛ چونکە مزگەوت ماڵى خودایەو موڵکى هیچ کەسێک نییەو، بەشدار بوش تەنها چاوەڕێى پاداشتى قیامەتى دەبێت نەک پشکە موڵکى مزگەوت.

زانیارى پێنجەم:ەو کەسەى بەشدار بوبێت لە دروست کردنەوەى مزگەوت و ئەو کەسەش هیچ بەشداریەکى نەکردبێت یەکسانن لە سود وەرگرتن لە چونە مزگەوت و نوێژ کردن تیایدا، واتە بۆ ئەو کەسە نەهاتووە کە بەشدارى کردووە بڵێت من لەپێشترم لە کەسێکى تر بۆ چونە مزگەوت و مانەوە تیایدا بۆ خوا پەرستى.

زانیارى شەشەم:هەر کەسە بە ڕەزامەندى خۆى بەشدارى دەکات و زۆرى لەکەس ناکرێت و داواش لە کەس ناکرێت بە تایبەت، لەبەر ئەوە بۆ کەسى بەشداربوو نییە دواتر بێت و بڵێت من پەشیمان بومەوەو پارەکەمم بۆ بگەڕێننەوە؛ چونکە پارەکەى لە مزگەوتدا خەرج دەکرێت.

زانیارى حەوتەم:ئەو کەسەى بە کەم یان زۆر بەشدارى دەکات نابێتە خاوەنى هیچ شێوازێکى صەڵاحیەتى دەست تێوەردان و قسە کردن لە کاروبارى مزگەوتدا.

زانیارى هەشتەم:مزگەوت تەنها لە شوێنى نوێژ کردن پێک نایەت، بەڵکو پێک دێت لە شوێنى نوێژى هەینى ژنان و پیاوان و شوێنى نوێژى پێنج فەڕزەى ڕۆژانەو، شوێنى دەرس و حوجرەى فەقێ و بنکەى قورئان و کتێبخانەو شوێنى ئیمام و خەتیب و شوێنى نوێژى مردوو و مردوو شۆرو حەمام و تەوالێت و شوێن دەست نوێژو شوێنى وەستانى سەیارەو گشت وردەکاریەکانى تریش کە پێویستن بۆ مزگەوت، وە هەموو ئەو شتانە بەیەکەوە مزگەوتەکە پێک دەهێنن، بۆیە تێچوى هەموو ئەمانە دابەش کراوە بەسەر ژمارەى شوێن نوێژەکانى.

زانیارى نۆیەم:ئەم شێوازە بۆ هاوکارى کردن شەرعییەو هیچ کێشەیەکى شەرعى و یاسایى تێدا نییە، وە ئەم شێوازە باشترە لە شێوازى کۆن کە گەڕان بوو بەسەر مزگەوتەکان و دەوڵەمەندەکان کە بە سواڵ کردنیان دادەنا!، بەڵام ئەم شێوازەیەى ئێستا کردنەوەى دەرگاى خێرە بۆ خێر خوازان بە ئارەزوى خۆیان، نەک سواڵ کردن و خەڵک ئیحراج کردن بێت؛ چونکە نە لە هیچ مزگەوتیک داواى هاوکارى بۆ دەکریت، وە نە داواى تایبەت لە هیچ کەسێک دەکرێت.

زانیارى دەیەم:ئەو کەسەى بەشدارى دەکات با تەنها لەبەر خاترى خودا بیکات نەک لەبەر خاترى مامۆستاى وتاربێژى مزگەوت، چونکە خودا دەزانێت ئەو بەیانى لە کوێ دەبێت و کەى و لەکوێ وەفات دەکات (خودا ئەخیرى ئەویش و ئێوەى خێزخوازیش خێر بکات)، بۆیە با نەیکاتە منەت بەسەر ئەوەوەو، بەو مەرجەش نەیکات کە تا سەر ئەو لەوێ بمێنێت.

خودا خێرى هەموو ئەوانە بنوسێک کە:
هاوکارى ئەم پڕۆژەیەن بە هاوکارى بێت یان بە دوعاى خێرو قسەى خێریش بێت وە خودا هیدایەتى ئەوانەش بدات کە نیەتیان خێرە بەڵام تێ نەگەیشتون، وە تۆڵەش بسەنێت لەوانەى نیەتیان خراپە بەرامبەر ئەم پڕۆژەیەو هەروەک خۆیان خێر ناکەن ڕێگریشى لێ دەکەن و چەواشەکارى و ناشرینى دەکەن